ZNA – ھەولێر
زانایانی جیۆلۆجی رۆژ لە دوای رۆژ چاودێرییەکانیان چڕتر دەکەنەوە بۆ ئەگەری تەقینەوەی بوڕکانە گەورەکەی ئایسلەندا .
بۆرکانەکە کە ناوی (کاتلا) ی لێندراوە دەکەوێتە باشووری خۆرئاوای وڵاتی ئایسلەندا و پێشتر لە ساڵی ٢٠١٠ تەقییەوە و بووە ھۆی دواخستنی زیاتر لە ١٠٠ ھەزار گەشتی فرۆکەوانی و ژەھراوی بوونی ملیۆنەھا دۆنەم زەوی کشتوکاڵی .
زانایانی جیۆلۆجی چاودێری ووردی بوڕکانی کاتلا دەکەن و پێشبینی دەکەن لەماوەی داھاتوو جارێکی دیکە بتەقێتەوە , ئەوەی ئەرکی زانایانی قورس کردوە سەرچاوەی ئەم بوڕکانە دەکەوێتە ژێر دەریای بەستەڵەکی باکوور لەبەر ئەمە ناتواندرێت پێشبینی کاتی تەقینەوەی بکرێت .
زانایان دەڵێن ئەگەر ھاتوو بوڕکانەکە تەقییەوە ئەوا دەبێتە ھۆی گیر بوونی ملیۆنەھا گەشتیار لەوڵاتان بەھۆی ئەوەی گەشتی ئاسمانی بۆ ماوەیەک رادەگیرێت و ھەروەھا ھەورێکی رەش ئاسمانی ئەوروپا دادەگرێت و دەبێتە ھۆی ژەھراویبوونی ملیۆنەھا دۆنەم زەوی .
یاسین ئەحمەد
سەرچاوە | سکای نیوز
ئەم هەواڵە 86302جار خوێندراوەتەوە |