ZNA- ھەولێر
ئافرەتێکی تەمەن ٣٣ ساڵ لە شاری فێرمینگی سەر بە ویلایەتی تەکساسی ئەمەریکی بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن دوو سەگەکەی کوژرا.
بەپێی زانیارییەکانی جۆھانا ڤیلاڤان دوو سەگی ھەبوو لە جۆی (پیتبۆل) و بەمەبەستی پشکنینی سەگەکان سەردانی نۆرینگەی ڤێتەرنەری کردووە .
لەناو نۆرینگەکە ھەردوو سەگەکە پەلاماری جۆھانایان داوە و بەشێوەیەکی دڕندانە کەوتوونەتە گیانی.
دوای ئەوەی پۆلیس بە شێوەیەکی خێرا دەگاتە نۆرینگەکە، بۆ رزگارکردی ژیانی ئافرەتەکە تەقە لە دوو سەگەکە دەکەن و دەیانکوژن .
دوای گەیاندنی جۆھانا بە نەخۆشخانە، جۆھانای تەمەن ٣٣ ساڵ بەھۆی سەختی برینەکانی گیانی لە دەستدا.
سەگی پیتبۆل یەکێکە لەو جۆرە سەگانە کە ناسراوە بە دڕەندەیی و لە ھەندێک وڵات رێگری لە خەڵکی دەکرێت لەنێو ماڵان بەخێوی بکەن، چونکە مەترسی ھەیە بۆ سەر ژیانی مرۆڤ.

یاسین ئەحمەد
سەرچاوە| سکای نیوز
ئەم هەواڵە 70153جار خوێندراوەتەوە |