English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەم کچە لەبەردەم ماڵەکەی دەڕفێندرێت 
2019-05-14 [01:03 AM]

ZNA- ھەولێر 




ھاووڵاتییەکی عەرەب کە لە ساڵی ٢٠١٣ـەوە ئاوارەی ھەرێمی کوردستان بووە، دەڵێ لە شەوی (١١-٥-٢٠١٩)ـیوە کچە تەمەن ١٣ ساڵەکەی رفێندراوە.


ناجح مەحموود، ئەندازیارە و خاوەنی چوار منداڵە، لە دوای ساڵی ٢٠١٣ـەوە لەگەڵ خێزانەکەی قەزای میقدادییەی لە پارێزگای دیالە جێھێشتووە و ئاوارەی ھەولێر بوون، دەڵێ شەوی ١١-٥ کچەکەی لەبەر دەرگای ماڵەکەی لە ھەولێر رفێندراوە.

ناجح مەحموود  رایگەیاند "کاتی رووداوەکە من لە ماڵەوە نەبووم، ھەرچوار منداڵەکەم و ھاوژینەکەم لە ماڵەوە بوون، کاژێر ١٠:٠٠ـی شەو لە دەرگایان داوە و کچەکەم کە ناوی نوور-ە دەرگای کردووەتەوە، بەڵام رفاندوویانە و تاوەکو ئێستا ھیچ سۆراخی نازانین و، داوا لە ھەموو دەزگا ئەمنییەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەین، یارمەتیمان بدەن لە دۆزینەوەی".

سەرچاوەیەک لە ئاسایشی ھەولێر  رایگەیاند: "ئەو کچە بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەگەڵ دایکی لە ماڵ چووەتە دەرەوە و بڕی ٢٠ ھەزار دۆلاری لەگەڵ خۆیدا بردووە، تاوەکو ئێستا سۆراخی نییە و نازانرێت چووەتە کوێ".

ی.ا 
سەرچاوە | رووداو 
 





ئەم هەواڵە 71275جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad