English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە مانگی رەمەزان چۆن خۆت لە تینوێتی دەپارێزیت 
2020-04-28 [03:35 AM]

ZNA- ھەولێر 




لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، مرۆڤی بەرۆژووبوو تووشی ھەندێک کێشە دەبێت، تینوێتیش یەکێکە لەو گرفتانەی کە تووشی رۆژووەوان دەبێت، لەبەر ئەمە ھەندێک کەس ھەست بە ماندووبوون دەکەن و بەرۆژوو بونەکەیان بێ تاقەتیان دەکات، لێرەدا ھەوڵدەدەین تیشک بخەینە سەر چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو بابەتە و کەمکردنەوەی ئاسەوارەکانی تینوێتی بە گرتنە بەری چەند رێگەیەک لەوانەش :


چەندین ئامۆژگاری گرنگ ھەیە کە رێخۆشکەرن بۆ ئەوەی مرۆڤ رێژەی تەڕی لە جەستەی خۆی پێ زیاد بکات و کەمتر ئاو لەدەست بدات لەوانەش :
•    پێویستە لەسەرت لەکاتی پارشێۆ رێژەیەکی باش لە میوەو سەوزەوات بخۆیت، چونکە ئەم خۆراکانە رێژەیەکی زۆر ڤیتامینات  و مادە کانزاییەکان و ئاو لەخۆ دەگرن، ئەمانەش تەڕییەکی زۆر بەجەستە دەبەخشن و رووبەرووی برسیەتی و تیوێنتی دەبنەوە بۆ ماوەیەکی زۆر، چونکە ئەم خۆراکانە بۆ ماوەیەکی زۆر لەناو جەستە دەمێننەوە.
 
•    دوور کەوتنەوە لەو خۆراکانەی کە رێژەیەکی زۆر خوێ و بەھارات لە خۆ دەگرێت جا چ لەبەربانگ بێت یا لەپارشێو بێت، چونکە لەکاتی خواردنی ئەم خۆراکانە جەستەی مرۆڤ پێویستی بە رێژەیەکی زۆری ئاو دەبێت .
•    دووورکەوتنەوە لە خواردنی سوورکراوە و بەتایبەتی لەکاتی پارشێو .
•    تا پێت دەکرێت خۆت بەدوور بگرە لە تیشکی خۆر، بەتایبەتی دوای نیوەرۆ، چونکە لەم کاتە رێژەیەکی زۆر لەئاو لەدەست دەدەیت .
•    دوورکەوتنەوە لە ئەنجامدانی راھێنانی وەرزشی، چونکە دەبێتە ھۆی ئەوەی ئارەقەیەکی زۆر بکەیت و ئاوێکی زۆر لەدەست بدەیت .
•    ھەوڵبدە رێژەیەکی باش شووتی بخۆیت بەتایبەتی لەکاتی پارشێو، چونکە شووتی رێژەیەکی زۆری ڤیتامینات و کانزای تێدایە کە پێداویستی مرۆڤ لەتەواوی رۆژەکە پڕدەکەنەوە، ھەروەھا شووتی نەرم کەرەوەیەکی زۆرباشە بۆ گەدە .
•    ھەوڵبدە رۆژانە زیاتر لە دوو لیتر ئاو بخۆیتەوە بەتایبەتی شەوان لەنێوان بەربانگ و پارشێو .
•    ھەوڵبدە جلی سپی و رەنگی کاڵ بپۆشت چونکە ئەم جۆرە جلانە گەرمی ھەڵنامژن و ھەوڵبدە جلەکانت تەسک نەبێت و سووک بێت لەسەر جەستەت .
•    ھەوڵبدە کەمێک پشوو بدەیت بەتایبەتی دوای نیوەرۆ، چونکە ئەمە وا دەکات جارێکی چالاکیت بێتەوە بەر بۆ تەواوکردنی رۆژووەکەت .
•    ھەوڵبدە رێژەیەکی زۆر زەڵاتە بخۆیت و بابەتەکانی جیاواز بێت، چونکە زەلاتە بەھەمەجۆری خۆی دەوڵمەندە بە ڤیتامینات و مادە کانزاییەکان و ریشالیەکان کە وزەیەکی باش بە جەستە دەبەخشن.
•    ھاوسەنگی رابگرە لە نێوان خواردنی شیرنەمەنیەکان خواردنەوە شیرینەکان کە رێژەیەکی زۆری شەکر لە خۆ دەگرێت، چونکە ئەم جۆرە خۆراکانە وا دەکات زیاتر میز بکەیت بەمەش رێژەیەکی زۆر ئاو لەدەست دەدەیت و ھەست بە تینۆیەتی دەکەیت .
•    لەکاتی بەربانگ خۆت بەدوور بگرە لە خواردنەوەی ئاوی زۆر سارد، چونکە کاریگەری خراپی دەبێت بەسەر گەدە، و وادەکات کاری ھەرس کردنی نارێک بێت و زیان بەگەدە دەگەینێت، لەبەر ئەمە پێویستە ئاو بەھاوسەنگی بخۆیت و کەم بخورێت نەک بەیەکجاری رێژەیەکی زۆری لێ بخۆیتەوە .

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 47827جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad