English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆت لە ئارەقەی بن ھەنگڵ رزگار بکە 
2020-05-24 [05:10 AM]

ZNA- ھەولێر 


چەندین رێگە ھەیە بۆ ئەوەی مرۆڤ بتوانێت خۆی لە ئارەقەکردنی بن ھەنگڵ بپارێزێت جا چ بەبە کارھێنانی بۆنی تایبەت بێت یا رێگەی دیکە بێتن ، لەم بابەتە دوو رێگەی سروشتیتان پێ ئاشنا دەکەین بۆ ئەوەی لە ئارەقەی بن ھەنگڵ بتانپارێزێت ئەوانیش بریتین لە : 

١.سرکەی سێو : 
سرکەی سێو ھەندێک تایبەتمەندی خۆی ھەیە کە وا دەکات رێگری لە دەردانی ئارەقە بکات ، لەبەر ئەمە دەکرێت ئەم سرکەیە وە دژە ئارەقەکردن بەکاربێت، بۆ ئەوەی چینێک دروست بکات بۆ رێگری کردن لەدەرچوونی ئارەقە لە بن ھەنگڵ . 
سەرەتا دەبێت شوێنی بن ھەنگڵت بە باشی بشۆیت دوای ئەوەی خاوێن بووە و وشک بووە لۆکەیەک دەھێنیت و بن ھەنگڵت بە سرکەی سێو تەڕ دەکەیت و ئەم کارە لەشەو ئەنجام دەدەیت و لێی دەگەڕێی تا بەیانی . 
بۆ بەیانی جارێکی دیکە بن ھەنگڵت بە باشی دەشۆیت و ئینجا موعەتەری ئاسایی بۆن خۆش لێدەدەیت . 
ھەروەھا دەکرێ دوو کەوچک سرکەی سێو لەگەڵ کەوچکێک ھەنگوین و کوپێک ئاو بە یەکەوە بخۆیتەوە و رۆژانە لە سەر خورێنی بیخۆیتەوە  بۆ ئەوەی رێگری لە زۆر ئارەقەکردن بکات . 

٢. سۆدەی نانی : 
سۆدەی نانی یەکێک لە باشترین پێکھاتە سروشتیەکان بۆ نەھێشتنی ئارەقەی بن ھەنگڵ و نەھێشتنی بۆنی ناخۆش چونکە دەتوانێت دەتوانێت ھاوسەنگی لە دروست بوونی ترشی رابگرێت  کە دەبنە ھۆی گەشەکردنی بەکتریا . 

کاری سۆدەی نانی بریتیە لە ھەڵمژینی بۆنە ناخۆشەکان . 

ئەم کارەش بەم شێوەیە دەکرێت ، نیو کوپ نیشاستە لەگەڵ نیو کوپ سۆدە تێکەڵ دەکرێت ، ئینجا سێ دلۆپ زەیتی لافەندەر بۆ پێکھاتەکە زیاد دەکرێت , ئینجا بن ھەنگڵت خاوێن دەکەیتەوە . 
دواتر بن ئەم پێکھاتەیە لە بن ھەنگڵت دەدەیت بە بەکارھێنانی قوماشێکی تەڕ و لێی دەگەڕێی تا وشک دەبێتەوە . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 60871جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad