English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چاڤی : دەمەوێت بگەڕێمەوە بەرشەلۆنە 
2020-08-16 [06:09 AM]

ZNA – ھەولێر


چاڤی ھێرناندز راھێنەری یانەی سەددی قەتەری دەڵێت ، دەمەوێت لە خولی ئینگلیزی راھێنەرایەتی بکەم و سەرسامم بە راھێنەرایەتی گواردیۆلا . 

لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی چاڤی رایگەیاند : ئامانجی سەرەکیم ئەوەیە بگەڕێمەوە   ئەوروپا و بەتایبەتی بۆ بەرشەلۆنە ، ئەمە تەحەددیەکی گەورەیە بۆ من ، بەڵام لێرەش لەگەڵ یانەی سەد پرۆژەیەکی گرنگمان ھەیە و چێژ لە کارەکەم دەبینم . 

چاڤی گووتیشی : سەرسامم بە شێوازی راھێنەرایەتی پیپ گواردیۆلا ئەو کەسێکی زیرەکە و زۆر شت بە یاریزان دەبەخشێت و من زۆر شت لە گواردیۆلا فێربووم . 

چاڤی راشیگەیاند : ئەگەر روو بکەمە خولی ئینگلیزی ئارەزوو دەکەم ببمە راھێنەری یەکێک لەم یانانە (مانشستەر ستی ، مان یونایتد ، چێلسی ، ئەرسنال و یا تۆتنھام) . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 44281جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad