English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یۆڤانتس چاوی لە میسییە 
2020-08-22 [03:00 AM]

ZNA- ھەولێر 


راپۆڕتە رۆژنامەوانیەکانی ئیسپانیا ئاماژە بەوە دەدەن کە بەرپرسانی یانەی یۆڤانتس ئارەزوو دەکەن لەماوەی داھاتوو گرێبەست لەگەڵ لیونێل میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە مۆربکەن . 

لە دوایین کۆبوونەوەی میسی و کومانی راھێنەری نوێی یانەی بەرشەلۆنە ، میسی گووتبووی دوا رۆژی خۆم لە دەرەوەی بەرشەلۆنە دەبینمەوە ، ئەمەش کاردانەوەیەکی زۆری بە دوا داھات . 

لەلای خۆیەوە رۆژنامەی سپۆڕت لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویکردووتەوە، یانەی یۆڤانتس لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی میسی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە دەکات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بەرپرسانی یانەی یۆڤانتس دەیانەوێت میسی و رۆنالدۆ لە یەک تیپ کۆبکەنەوە و تیپێکی بەھێز لە دەوری ئەو دوو یاریزانە دروست بکەن . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، کێشەی سەرەکی یانەی یۆڤانتس لە گرێبەست کردن لەگەڵ میسی خۆی لەلایەن دارایی دەبینێتەوە ، چونکە  مەرجی ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی ٧٠٠ ملیۆن یۆرۆیە و ھەروەھا مووچەی میسی زیاتر لە ٣٥ ملیۆن یۆرۆیە ، ئەمەش ئەستەمە بە بەرپرسانی یانەی یۆڤانتس دابین بکرێت . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 45568جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad