English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بە رێگەیەکی سروشتی ددانەکانت سپی بکەوە 
2020-08-26 [03:05 AM]

ZNA- ھەولێر


زۆرینەی مرۆڤەکان ئارەزوو دەکەن کە ددانەکانیان سپی بێت و ھەندێک جار  پەنا دەبەنە بەر پزیشکی پسپۆڕ ، بەڵام ئەمە پارەیەکی زۆری دەوێت و ھەموو کەس لە توانای نییە ئەم پارەیە دابین بکات . 

  ھەندێک کەسی دیکە  رێگەی دیکەیان تاقیکردووتەوە ، ھەرچەندە لە رووی زانستی ئەوە نەسەلمێندراوە کە تاچەند کاریگەری ھەیە ، بەڵام ئەوانەی تاقیانکردووتەوە دەلێن سوودێکی زۆری بۆ ددانمان ھەبووە , گرنگترین رێگەکانیش بریتین لە : 
١.بەکارھێنانی خەڵووز : 
ھەندێک کەس ئەو رێگەیان تاقیکردووتەوە و دەڵێن ، دەتوانی ددانەکانی بە خەڵوز پاک بکەیتەوە بەڵام دەبێت بە وریایی ئەم کارە بکەیت ، ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی ژەھرەکانی ناو دەم نەمێنێت و کلسی سەر ددانەکان ناھێلێت. 
٢. سەڵساڵی کاولین . (Kaolin clay) : 
ئەم جۆرە قورە کاریگەری ھەیە لەسەر نەھێشتنی کلسی سەر ددان و ھۆکارە بۆ سپیکردنەوەی ددانەکان . 
٣. پەلکی میوەکان : 
ھەندێک پەلکی میوە ھەیە کە دەبێتە ھۆی سپیکردنەوەی ددانەکان وەک ، پەلکی لیمۆ ، پرتەقاڵ و مۆز ، ئەمانە ھەموو ھۆکارن بۆ سپیکردنەوەی ددانەکان بە شێوەیەکی سروشتی .


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 55729جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad