English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راکردن لە کەرەنتینە و تامەرزۆیی دیتنی کەپڵەکەی تووشی ٦مانگ زیندانی کرد
2020-08-31 [09:35 AM]

​ZNA - هەولێر


پیاوێکی ئوسترالیایی، کە لە پەنجەرەی هوتێلێکەوە کە تێیدا کەرەنتینەکرابوو چووەتە خوارەوە  و خۆی گەیاندووەتە کەپڵەکەی، بە ٦مانگ زیندان سزا درا.

بە پێی بڕیاری دادگا، ئەم پیاوە مانگێک لە زیندان دەمێنتە و ٥ مانگەکەی دیکەی وەک سزای هەڵپەسێراو دەمێنتەوە.

ئەم پیاوە ئوسترالیاییە، پێشترێ بە مەبەستی دیتنی مامی چووبووە شارێکی دیکە و دوای گەڕانەوەی بۆ شارەکەی خۆی، داوای لێکرابوو دوو هەفتە لە کەرەنتینە بمێنێتەوە وپاش سێ‌رۆژ کاتێک لە رێگەی پەنجەرە و قاڵدرمەیەکەوە خۆی گەیاندە کەپڵەکەی تووشی سزای زیندان کرا.

ئەم پیاوە کاتێک لەماڵی کەپڵکەی دەستگیرکراوە، گوتوویەتی بۆ جەژنی لەدایک‌بوونی خانمەکە بانگهێشت کراوە.





ئەم هەواڵە 18220جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad