ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

راپۆرتێکی ئەمریکی: رووسییەكانیش خۆیان بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی كوردستان ئامادە دەكەن

 

ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی (ئۆیڵ پرایس)ی ئەمریکی بۆ هەواڵەکانی وزە ئاشکرای کردووە کە کۆمپانیا ڕووسییەکان خۆیان بۆ دەستپێکردنەوەی وەبەرهێنانەکانیان لە بواری نەوت و غازدا لە هەرێمی کوردستان ئامادە دەکەن.

ڕاپۆرتەکە كە لەلایەن رۆژنامەی (ئەلمەدا)ی عێراقی وەرگێڕانی بۆ كراوە ئاماژەی بەوە كردووە کە قەبارەی دۆزینەوە نەوتییەکان لە عێراق تەنیا 20٪ی یەدەگە نەوتییەکانی وڵاتەکە پێک دەهێنێت، بەڵام یەدەگی نەوتی هەرێمی کوردستان لەوانەیە لە 45 ملیار بەرمیل زیاتر بێت و یەدەگی غازی سروشتی بە نزیکەی 200 ترلیۆن پێ سێجا مەزەندە دەکرێت، کە 3٪ی یەدەگی غازی جیهان پێک دەهێنێت.

لە ساڵی 2017ەوە، کۆمپانیای ڕووسی ڕۆسنێفت (Rosneft) سێ ڕێککەوتننامەی دۆزینەوەی نەوتی لە هەرێمی کوردستان واژۆ کردووە، کە پێنج بلۆکی نەوتی لەخۆ دەگرێت. یەدەگی نەوت لەم پێنج بلۆکەدا بە زیاتر لە 670 ملیۆن بەرمیل مەزەندە کراوە.

بەپێی زانیارییە میدیاییەكانی بواری وزە كە لە بەرپرسانی رووسیاوە پێیان دراوە، چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لەنێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا لەبارەی نەوت و بۆرییە بازرگانییەکانەوە، ڕێگە بە کۆمپانیا ڕووسییەکان دەدات کە پرۆژەکانیان لە هەرێم دەست پێبکەنەوە.

ڕاپۆرتە رۆژنامەوانییەكە ئاماژە بەوە دەکات کە هەرێمی کوردستان خاوەنی سامانێکی زۆری نەوتە، بەشێوەیەك لە ئێستا یەدەگی نەوتی هەرێمی كوردستان لە 45 ملیار بەرمیل زیاترە و غازەكەی بە نزیکەی 200 ترلیۆن پێ چوارگۆشە مەزەندە دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرکۆنسۆلی ئێران لە سلێمانی: سەرۆک‌کۆماری ئێران بەیانیی پێنجشەممە دەچێتە هەولێر

یاسین

دوو رۆژ قەدەغەی هاتووچۆ رادەگەیندرێت

یاسین

ڕاگەیەندراوێک لە وەزیری پەروەردەوە

یاسین