وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌ى باره‌گا و سه‌نگه‌ره‌كانى له پێشمه‌رگه‌كان قه‌ده‌غه‌كرد و ئاگاداریشی كردنه‌وه له خراپ به‌كارهێنانى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، لە سیمنارێکدا دوێنێ سێشەممە 11ی ئاداری 2025، وەزارەتەکەیان سمینارێكی هۆشیارى بۆ ئه‌فسه‌ر و پێشمەرگەکانی بارەگای لیواى 21ـى پیاده و فەوجەکانی سەر بەو لیوایه له‌ژێر چاودێری فه‌رمانده‌ى لیواكه رێکخستووە و تیایدا باس لە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و خۆپاراستن لێیان كراوه.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، له سمیناره‌كه‌دا رێنماییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە سەبارەت بە خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و قەدەغەکردنی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی بارەگا و سەنگەرەکانی هێزەکانی پێشمەرگە یان بۆ دووپات كراوه‌ته‌وه.
لە ماوەی رابردوودا، پێشمه‌رگه و ئه‌فسه‌ركانى له خۆنمایشكردن و خۆده‌رخستنیان به جلوبه‌رگى فه‌رمى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاگاداركردبووه و قه‌ده‌غه‌ی کردبوو.