ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرچاوەیەکی لوبنانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل ڕەتدەکاتەوە

سەرەڕای ئەو هەوڵانەی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان باس دەکرێن ، سەرچاوەیەکی باڵای لوبنانی ئەم هەواڵانە ڕەت دەکاتەوە.
پێشتر بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیلی ڕایگەیاندبوو ئامانجیان لە گفتوگۆ نوێیەکاندا ئاساییکردنەوەی تەواوی پەیوەندییەکانە لەگەڵ لوبنان، بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمیی لە لوبنان ئەو قسانەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.
باس لەوەش کراوە، ئەو گروپە کارییانەی بڕیارە لە داهاتوودا دابمەزرێن، تەرکیز دەخەنە سەر سنوور، بوونی سوپای ئیسرائیل و دەستبەسەرکراوە لوبنانییەکان، بەڵام ئامانجی ئیسرائیل ئەمەیە کە ڕێککەوتنێکی گشتگیر لەگەڵ لوبنان واژۆ بکات.
شایەنی باسە، ئیسرائیل و لوبنان یەکتر بە فەرمی ناناسن، بەڵام لە ڕابردوودا ڕێککەوتننامەیەکی ئاشتی کورتخایەنیان واژۆ کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی فەڕەنسا لە عێراق دەکات

یاسین

زیقار.. کارمەندێکی ئاسایش لەکاتی دەستگیرکردنی بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان کوژرا

سەڵاح