داتای ئاماری کەرتە جیاوازەکانی عێراق لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا، لە ساڵی 2013 تا 2024، ئاستی پێوانەیی لە خەرجکردنی مانگانە و ڕێژەی بێکاری و قەبارەی هاوردەکردن دهردهخات، بە بەراورد بە داهاتە داراییە تاڕادەیەک جێگیرەکان.
بەگوێرەی ئەو داتایانەی کە دەزگای ئایندەی عێراق بە سەرۆکایەتی ئابووریناس (مەنار عوبەیدی) كۆی كردووهتهوه، هاوردەکردن لە ساڵی 2024دا گهیشتووهته 78 ترلیۆن دینار، ئهوهش بە بەراورد بە ساڵی 2023 کە نزیکەی 57 ترلیۆن دینار بووە، بە ڕێژەی 37% زیادی کردووە، بهو پێیهش هاوردهكردن له ساڵى 2024 دووهم بهرزترین ئاستى تۆمار كردووه له مێژووى عێراق له دواى ساڵى 2022 كه گهشته 80 ترلیۆن دینار.
هاوردەکردن لە ساڵی 2013ـدا، 73 ترلیۆن دینار بووە و زیاترە لە هاوردەکردنەکانی ساڵانی دواتر کە لە نێوان 45 بۆ 68 ترلیۆن دینار بووە، سەرەڕای زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان، ئەمەش گومان لەسەر واقعی هاوردەکردن و ڕادەی پێویستی بۆیان و ئەو جیاوازییە دروست دەکات کە لە بازاڕدا ڕەنگدانەوەی هەبووە.
ڕێژەی خەرجی مانگانەی ساڵى ڕابردوو بەرزترینە لە مێژووی عێراقدا، لە ساڵی 2024دا مانگانە گەیشتووەتە 13.3 ترلیۆن دینار، لە کاتێکدا لە ساڵی 2023دا 11 ترلیۆن دینار بووە، دوای ئەوەی لەو ساڵانەدا لەنێوان 5 بۆ 9 ترلیۆن دینار بووە.
لە ئێستادا ڕێژەی بێکاری بەرزترینە کە لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا هەبووە و گەیشتووەتە ١٦.٣%، ئهوهش بەرزترینە تا ئێستا، لە کاتێکدا ساڵی 2023 تهنها 15.6% و ساڵی 2022 لهو ڕێژهیه كهمتر بووه و گهیشتووهته 15.5% بووە، لە ساڵانی پێشوودا لە نێوان 9% بۆ 14% بووە.
یەدەگی دەرەکی له ساڵى 2024 بۆ نزیکەی 143 تریلیۆن دینار دابەزی، دوای ئەوەی ساڵی پێشتر گەیشتە بەرزترین ئاستی 145 تریلیۆن دینار، کە نزیکەی 2% کەمی کردووە.