میدیاكانی وڵاتی ئیتاڵیا بڵاویان كرده‌وه، بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له كه‌ناراوه‌كانی ناوچه‌ی بولیا له باشووری ئیتاڵیا ڕووی دا.
ئاشكرا كراوه، كه بوومه‌له‌رزه‌كه به گوڕی 4.7 پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ر له كه‌ناراوه‌ی وڵاتی ئیتاڵیا ڕووی داوه.
له‌م باره‌یه‌وه، باربرا ڤالینزانۆ، سه‌رۆكی پاراستنی شاری بولیا ڕایگه‌یاندووه، كه ده‌سه‌ڵاتی خۆجێی ناوچه‌كه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ڕووداوه‌كه كردووه و به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كانی كه‌شوهه‌وا هیچ شتێكی مه‌ترسیدار تاوه‌كوو ئێستا له ئارادا نیه.
له‌م چه‌ند رۆژه‌ی ڕابردوو چه‌ند جارێكی تر بوومه‌له‌رزه به پله‌ی كه‌متر له‌وه‌ی ئێستا له هه‌مان ناوچه ڕوویان داوه.