ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

شێخ محەمەد : کریستیانۆ خۆبەزلزانە

 

محەمەد ئەلشێخ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و وتەبێژی پێشووی فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعودیە، ڕەخنەی توندی لە هەڵسوکەوتی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی کاپتنی یانەی نەسر گرت، دوای ئەوەی لە یارییەکەی بەرامبەر یانەی خولود گۆڕدرا، کە تیپەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

لە خولەکی ٦٠دا ڕۆناڵدۆ لەلایەن ستیفانۆ پیۆلی ڕاهێنەری ئیتاڵییەوە گۆڕدرا، دوای ئەوەی نەواف بوشال بەرگریکاری ڕاستی تیپەکە بە کارتی سوور دەرکرا و ئەستێرە پورتوگالییەکە توڕە بوو.

شێخ لە بەرنامەی “ئەکشن لەگەڵ وەلید”دا وتی: هەڵسوکەوتی کریستیانۆ لووتبەرزییە، “چۆن یاریزانێکی خاوەن ئەزموونی وا کە هاوکات کاپتنی تیپەکەیە، لەم کاتەدا کورسی یەدەگ بەجێبهێڵێت”.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: پاساوەکانی هەندێک کەس کە کریستیانۆ دەیەوێت شەڕ بۆ نازناوی گۆڵکاری گۆڵکار بکات، شتێکی نالۆژیکییە، ئەمانە دەستکەوتی کەسین لەسەر حیسابی تیپەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نێوەندێکی ئیسرائیل سەبارەت بە مەترسیی تورکیا هوشداری دەدات

یاسین

ئەمەریکا: تاكو ئێستا 3.6 ملیار دۆلار هاوکاریمان پێشکەش بە ئاوارەکان لە عێراق کردووە

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە سکرتاریەتی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەکات

سەڵاح