سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی چه‌كی كیمیاوی هه‌ڵه‌بجه، باس له كاره‌ساتی كیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه ده‌كات و ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو كه تائێستا به‌ركه‌وتوان ژیانیان له مه‌ترسیدایه.
لە ١٦ی ئاداری ساڵی ١٩٨٨بەهۆی هێرشی کیمیایی بۆ سەر هەڵەبجە سەرووی پێنج هەزار هاووڵاتیی بێ‌تاوان شەهید بوون و بە هەزارانی تریش بریندار بوون. زۆرێک لە برینداران تا ئەم ساتەش بەدەست ئازاری ئەو چەکە مەترسیدارە دەناڵێنن و هێشتا کێشە دەروونییەکانیان سارێژ نەکراوەتەوە. هێرشەکە تەنیا نەبووە هۆی شەهیدکردن و بریندارکردنی هاووڵاتیان بەڵکوو ژینگەی شارەکەی پیس کرد و کاریگەری خراپی بۆ سەر تەندروستی خەڵکی شارەکە جێهێشت.
لوقمان عه‌بدولكه‌ریم، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی چه‌كی كیمیاوی هه‌ڵه‌بجه بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “دوای 37 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه هیشتا برینی سارێژنه‌بووی هه‌ڵه‌بجه به‌سه‌ر دڵی هه‌موو مرۆڤ دۆست و كوردپه‌روه‌رێكدا سارێژ نه‌بووه، به‌داخه‌وه له ساڵی 2003 تا ئیستا نزیكه‌ی 118 به‌ركه‌وتوی چه‌كی كیمیاوی له‌شاره‌كه گیانیان له‌ده‌ست داوه، له كۆی كوردستانیش 808 به‌ركه‌وتوی چه‌كی كیمیاوی هه‌یه كه له‌و ژماره‌یه 25 یان رۆژانه پێویستیان به ئۆكسجین هه‌یه و 7 له‌و به‌ركه‌وتوانی له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ن، و 60 به‌ركه‌وتوو له كوردستان پێویستیان به چاندنی گلێنه‌ی چاو هه‌یه.
راشی گه‌یاند: جێی باسە ئەوەی بەرانبەر بە هەڵەبجەییەکان کرا کۆمەڵکوژی و جینۆساید بوو کە دەکرا وێڕای بە جینۆساید ناساندنی تاوانەکە لە دادگا نێودەوڵەتییەکان، حکوومەتی فیدراڵی عێراق قەرەبووی کەسوکاری قوربانیانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەی بکردبایەوە.