ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پێشانگەیەکی هاوبەش بۆ یادی لەدایکبوونی بارزانیی نەمر کرایەوە

لەیادی لەدایكبوونی بارزانیی نەمر، لە پاركی پێشمەرگە لە هەولێر، پێشانگەی پۆرترێتی “بارزانیی نەمر” کرایەوە.

پێشانگەکە بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی قەزای ناوەند و فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەرى گشتیى رۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و ژمارەیەک بەرپرس و لە هونەرمەند و هونەردۆستان بەرێوەچوو.

پێشانگەکە لەلایەن کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی- مەڵبەندی گشتی، بە هەماهەنگی پارێزگای هەولێر، بۆ بەهرەمەندان راز و رۆژ و رەوەند دلێر کرایەوە.

لەو پێشانگەیەكەدا ئەو سێ بەهرەمەندە كۆمەڵێك پۆرترێتی بارزانیی نەمریان بە كێشابوو و نیشاندەری ژیان و كەسایەتیی بارزانیی نەمر و خەباتی لەپێناو رزگاریی كوردستان بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

نووسه‌ر و ئه‌دیبی ناسراوی كورد كامیل ژیر كۆچی دوایی كرد

ART

داهاتی بەشی نوێی “The Lion King” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی ئەنیمەیشنی “Spider-Man” لە سینەماکاندا

ART