ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کەشناسی هەرێم : بەفرو باران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

 

ئەمڕۆ دووشەممە17- 03- 2025

 

کەش / ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت .

 

خێراى با / لەسەرخۆ ( 5 – 15  )کم/س دەبێت .

ئاراستەی با /ئاراستە گۆڕاو دەبێت .

پلەکانی گەرما بەگشتی نزم دەبێتەوە بە نزیکەی ( 1 – 3 ) پلەى سیلیزى لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ زیاتر لەناوچە بەرزەکاندا وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە .

مەوداى بینین / 8 – 10  کم  دەبێت.

 

 

 

سبەی سێشەممە 18- 03- 2025

 

کەش/ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەور تەواو دەگۆڕێت , لەکاتەکانی ئێوارە دابارین بەشێوەی نمە باران لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم دەست پێ دەکات پاشان کاریگەری درێژدەبیتەوە بۆ ناوچە سنووریەکانیی باکوورلەگەڵ کەمێک بەفر بارین وە لەکاتەکانی درەنگانی شەو نمە باران زۆربەی ناوچە کانی هەرێم دەگرێتەوە کەهەندێ جار هەورە بروسکەو تاوە بارانیشی لەگەڵ دەبێت زیاتر لەناوچە شاخاوییەکان.  .

 

خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند  ( 5 – 15  )کم/س دەبێت. لەکاتەکانی ئیوارە کەمێک چالاک دەبێت. بۆ سەروی 20 کم/س

ئاراستەی با /  باشووری خۆرهەڵات دەبێت .

پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بەنزیکەی (2-4) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکاندا وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

مەوداى بینین /  6 – 8  کم  دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین لەنێوان (5-7) کم دەبێت

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 27  پلەی سیلیزی

سلێمانی : 22 پلەی سیلیزی

دهۆک : 22  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 28 پلەی سیلیزی

زاخۆ  : 23 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 23 پلەی سیلیزی

سۆران : 24 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 12 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 27 پلەی سیلیزی

 

 

بەشی پێشبینی

2025-03-17

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

شاخه‌وان عه‌بدوڵا: ئیتر هیچ بەربەستێک لەبەردەم گەڕانەوەی زەوییەکان بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان نەما

سەڵاح

درێژترین تونێلی هەرێمی کوردستان دادەخرێت

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینى بەرچاوى تۆمار کرد

سەڵاح