محه‌مه‌د ئه‌مین، جووتیاره كورده‌كه‌ی سنووری كه‌ركووك كه له ماوه‌كانی ڕابردوودا سه‌ربازێكی سوپای عێراق له سنووری سه‌رگه‌ڕان، له‌سه‌ر تراكتۆره‌كه‌ی ملپێچه‌كه‌ی گرت و ویستی بیكاته خواره‌وه ڕایگه‌یاند، ئه‌و سه‌ربازه‌ی سوپای عێراق كه په‌لاماری منی دا، كه‌چی چووه سكاڵای تۆمار كردووه، گوایه من له‌وكاته‌دا قسه‌ی نه‌شیاوم به خۆی هێزه ئه‌منییه‌كان گوتووه، كه ئه‌و تۆمه‌تانه له راستیدا دروستكراون و وانیین.
گوتیشی، دیاره ئه‌و سه‌ربازه بۆ ئه‌وه سكاڵای تۆمار كردووه كه من سازش بكه‌م له سكاڵاكه‌م و له‌سه‌ر سكاڵاكه‌ی منیش ده‌ست كراوه به لێكۆڵینه‌وه، به‌ڵام هێزه سه‌ربازییه‌كان ڕێگه ناده‌ن وه‌ك پێویست لێكۆڵێنه‌وه بكرێت.
ڕاشیگه‌یاند، به كه‌فاله‌تی دوو ملیۆن دینار له‌سه‌ر سكاڵای سه‌ربازه‌كه‌ی سوپای ئازاد كرام و هیوادارم دادگا به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه هه‌یه مامه‌ڵه بكات.
له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه پرسه‌ی ته‌عریب و داگیركردنی زه‌ویوزاری كوردان له‌لایه‌ن عه‌ره‌بی هاورده و به پاڵپشتیی هێزه‌كانی سوپای عێراق ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه.
مانگی ڕابردوو، جووتیارانی سنووری سه‌رگه‌ڕان چوونه‌وه سه‌ر زه‌ویه‌كانی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌كار بكه‌نه‌وه، به‌ڵام هێزه‌كانی سوپای عێراق ڕێگریان له جووتیاران كرد و سه‌ربازێكی سوپا ملپێچی جووتیارێكی كوردی له‌سه‌ر تراكتۆره‌كه‌یه‌وه گرت و ویستی به‌زۆر دایبگرێت، به‌ڵام ئه‌و ڕه‌تی كرده‌وه و ئێستاش ئه‌و سه‌ربازه چووه له دادگا سكاڵای له‌سه‌ر جووتیاره‌كه تۆمار كردووه و ئه‌مرۆ دادگا به كه‌فاله‌تی دوو ملیۆن دینار ئازادی كرد.
ئه‌و ڕووداوه له كاتێكدا بوو كه ڕۆژە یاسای گەڕاندنەوەی زەوی بۆ خاوەنەکانیان دەنگی لەسەر درا و پاشان بووە یاسا، كه‌چی تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه.