ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق دەکات

هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد.
تەوەرێکی کۆبوونەوە، تایبەت بوو بە گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان. سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا کە کەشێکی ئەرێنی و لەیەکتێگەیشتنی باش لەئارادایە و ئومێدەوارین لە ئایيندەیەکی نزیکدا، حکومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو پێکبهێنین.
گرنگیی نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی بەشە بودجەی هەرێم و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووريی هەرێمی کوردستان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو، کە یان برێم کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى سه‌رۆكى ڕووسيا كۆبووه‌وه‌

دڵشاد

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی ده‌ستپێشخه‌ری پزیشكی نه‌رویجی دەکات

سەڵاح

تورکیا جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر ڕۆژئاوا

یاسین