ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

براد پیت دەبێتە شوفێری فورمولا وەن

ئەکتەری ئەمریکی، براد پیت، لە فیلمێکی نوێی سینەماییدا بەشداربووە، تێیدا رۆڵی شوفێرێکی فورمولا وەن دەگێڕێت.

کۆمپانیای وۆرنەر برۆس، بەرهەمهێنەری فیلمەکە، ترەیلەری فیلمەکەی بڵاوکردووەتەوە و چەند دیمەنێکی سەرنجڕاکێش لەخۆدەگرێت.

فیلمەکە بەناوی “F1″یە و چیرۆکەکەی باس لە شوفێرێکی فورمولا وەن دەکات کە بەهۆی رووداوێکەوە لە پێشبڕکێ دووردکەوێتەوە، بەڵام لە تەمەنی 60 ساڵیدا لێهاتووی خۆی دەسەلمێنێت.

بڕیارە فیلمەکە لە 27ـی حوزەیرانی 2025 لە سینەماکانی جیهاندا نمایش بکرێت.

براد پیت، یەکێک لە ئەکتەرە دیارەکانی سینەمای هۆڵیوود و جیهانە و براوەی خەڵاتی ئۆسکارە وەک باشترین ئەکتەری لاوەکی.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی چوارەمی “John Wick” لە سینەماکاندا

ART

هونەرمەند ئیوان ئەغاسى کۆچى دواییکرد

ART

داهاتی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکانی جیهاندا

ART