ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

كەمی رێژەی باران بارین بۆتە مەترسی لەسەر بەرهەمە كشتوكالیەكان

جوتیارێك دەلێت نەبوونی باران مەترسی لەسەر بەرهەمە كشتوكالیەكانمان دروستكردووە بەتایبەت گەنم و جۆ ئەمەش وادەكات جوتیار زەرەرو زیانێكی زۆربكات چونكە پارەێكی زۆرمان لە كرینی بنەتۆ و كێلان سەرفكردووە .

یاسین جەعفر خەلكی گوندی سمایلاوەی دەشتی بەڕانەتیە بۆ ئاژانسی هەوالی زاگرۆس دەدوێت و دەلێت من نزیكەی ٦٠ دۆنم گەنم چاندووە بەهۆی كەمی باران مەترسی ئەوەی لەسەرە لەناو بچێت سالانی رابردوو لەم كاتانە گەنم و جۆ نزیك بوون لەوەی گول بكەن ئێستا وەكوو دەبینین زۆر لاوازن ئەگەر باران نەبارێ بەتەواوی لەناو دەچن .

ئەوجوتیارە گوتیشی بارانبارین تەنها كاریگەری لەسەر ئەو بەرهەمانە نیە كە پشت بەباران دەبەستن بەلكو ئەوسالانەی رێژەی باران بارین كەمە كاریگەری خراپی لەسەر هەموو بەرهەمە كشتوكالیەكان هەیە و بەرهەمیان باشنابێت تەنانەت كاریگەری لەسەر بەرهەمە ئاژەلیەكانیش هەیە .

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی لەگەڵ لایەنە پێکهێنەرەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوویەوە

دڵشاد

سەرۆکی هه‌رێم و سەرۆکى بولگاریا كۆبوونه‌وه‌

سەڵاح

لەسەر بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕسوماتی تۆمارکردنی خانوبەرە کەمکرایەوە

سەڵاح