ئیسرائیل ڕایگه‌یاند كه كۆتایی به ئاگربه‌ستی نێوانیان له‌گه‌ڵ حه‌ماس هیناوه و له هێرشێكی ئاسمانییدا چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌ماس كوژران.
میدیاكانی فه‌ڵه‌ستین بڵاویان كرده‌وه، كه له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌زه، ئه‌بوو عوبه‌یده جه‌ماسی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حه‌ماس و سه‌رۆكی لێژنه‌ی فریاكوزاری كوژرا.
هاوكات ئاشكرا كراوه، كه هه‌ر له ئه‌نجامیی ھیرشیی ئاسمانیی ئیسرائیل‌دا، عه‌مید به‌هجه‌ت حه‌سه‌ن ئه‌بوو سوڵتان، به‌رپرسی پرۆسه ناوخۆییه‌كان و عیسام ده‌عالیس، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حه‌ماس و مه‌حموود ئه‌بوو وه‌تفه، بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ كوژران.
به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ئیسرائیل هێرشیی ئاسمانیی بۆ سه‌ر حه‌ماس له غه‌ززه ده‌ستی پێكرده‌وه و له ئه‌نجامدا جیا له‌و سه‌ركردانه‌ی حه‌ماس سه‌دان كه‌سی تر له غه‌ززه كوژران.