ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

تەندروستی فەڵەستین لەغەززە: بەهۆی هێرشەکانی ئەمڕۆی ئیسرائیل لانی کەم 330 کەس کوژراون

بەرپرسانی تەندروستی فەڵەستینی دەلێن، بەهۆی هێرشەکانی ئەم بەرەبەیانەی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، لانی کەم 330 کەس کوژراون و هەروەها دەیان کەسیش بریندار بوون، ئەم هێرشەش دوای کۆتاییهاتنی ئاگربەستی قۆناغی یەکەم دێت کە لە 19ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ چووە بواری جێبەجێکردن و ماوەکەی 42 ڕۆژ بوو.
بەگوێرەی هەواڵەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی کردووەتە سەر باکووری کەرتی غەززە، دێر بلح، خان یونس و باشووری ڕەفەح.
بەگوتەی بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، بەهۆی ئەم هێرشانەوە، لانی کەم 330 کەس کوژراون و دەیانی دیکەش برینداربوون.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە گوتیەتی، ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی ئیسرائیل بەلایەنی کەمەوە گەیشتووەتە 330 کەس.
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، دەیان ئامانجمان بۆمباران کردووە، تا ئەوکاتەی پێویست بکات هێرشەکان بەردەوامیان دەبێت و لەچوارچێوەی هێرشە ئاسمانیەکان درێژ دەبێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ بەشێک لە پارەی گەنمی جووتیارانی هەولێر دابەش دەکرێت

سەڵاح

کۆمپانیای سامسونگ پەخشکردنی یاریەکانی ئۆڵۆمپیاتی 2024 راگەیاند

سەڵاح

سەرۆکی گشتیی جەهەپە لە زیندانی ئەدیرنە سەردانی سەلاحەدین دەمیرتاشی کرد

سەڵاح