ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دەم‌ پارتی، گەڕی دووەمی گفتوگۆی خۆی لەگەڵ پارتە سیاسییەکان کۆتایی پێهێنا

گوتەبێژی ئاک پارتی دەڵێت، بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ چەکدانان ڕوونە کە دەبێت بێ مەرج پەکەکە چەکەکانی دابنێت.

هاوسەرۆکی ئەو پارتە بانگەوازی دەسەڵات دەکات هێرشەکانی سەر هاوڵاتییان ڕابگرن. ئەندامی دەستەی ڕێوەبەری پەکەکە موراد قەرەیلانیش ڕایگەیاند، لەژێر هێرشەکاندا، ئەوان ناتوانن بانگەوازی چەکدانان بکەن.
دوای بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ چەکدانانی پەکەکە، گەڕ و کۆبوونەوەکانی شاندی دەم پارتی بە سەردانی فراکسیۆنەکانی مەهەپە و ئاک پارتی کۆتایی هات. هاوسەرۆکانی دەم پارتی ئەوەیان خستەڕوو، تا ئێستا زیاتر لە سەد کۆبوونەوە و دیدار ئەنجامدراوە و هەوڵ دەدەن هەموو لایەنە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان بەشداری پرۆسەکە بکەن. باکرهان وتی، دیدارەکانی لەگەڵ فراکسیۆنەکانی مەهەپە و ئاک پارتی ئەرێنی بوون.
تونجەر باکرهان – هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێت: بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەکە پێویستە بارودۆخی ئۆجەلان باشتر بکرێت. هەروەها پەرلەمان دەتوانێت هەندێک یاسای دیموکراسیبوون دەربکات. ئۆپەراسیۆن و هێرشەکان بۆ سەر هاوڵاتییان لە سوریا و تورکیا زیان بە پرۆسەکە دەگەیەنێت. دەبێت بەرپرسانی هێرشەکان بۆ سەر هاوڵاتییان ئاشکرا بکرێن و هەموو ئۆپەراسیۆنە دەرەکی و ناوخۆییەکان بوەستن.”
عومەر چەلیک گوتەبێژی ئاک‌پارتیش کە لە پێشوازیکردنی شاندی دەم پارتیدا ئامادە بوو دەڵێت، عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ هەموو ڕێکخستنە پەیوەندیدارەکانی پەکەکە بێ مەرج بانگەوازی چەکدانانی کردووە. ئەو دەڵێت: ” وەک بانگەوازی بۆ کراوە، دەبێت پەکەکە چەک دابنێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە. دەربارەی شێوازی دەوڵەت و بەهاکانی میللەت هیچ سازشێک نییە. هەموو ڕێکخستنەکان، پەکەکە، یەپەگە و هەسەدە دەبێت بێ مەرج چەکەکانیان دابنێن.”
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە موراد قەرەیلانیش ڕایگەیاند، لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆن و شەڕ و پێکدادانەکاندا ئەوان ناتوانن بانگەوازی چەکدانان بکەن. قەرەیەلان گوتی: “پرۆسەی بەردانی چەک و خۆهەڵوەشاندنەوە، تەنها عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەتوانێت ڕێکیبخات و بەڕێوەی ببات. بۆ ئەمە پێویستە دەوڵەت هەنگاوی یاسایی بنێت و ڕێگا بۆ ئۆجەلان بکاتەوە.”
بە گوتەی قەرەیەلان، ئێستا شەڕ بەردەوامە و لە نێو شەڕدا بانگەوازی چەکدانان نابێت. ئەگەر ئاگربەست نەبێت، پرۆسە بەڕێوە ناچێت. بانگەوازی خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج جددی نییە، ئێمە شکستمان نەهێناوە.
بە گوتەی قەرەیلان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لایەنی واهەن بەردەوامی شەڕیان دەوێت. لە نێو کوردان و تورکانیشدا لایەنی وا هەن دەیانەوێت پرۆسەکە تێک بدەن. دەبێت کاربەدەستانی دەوڵەت بەرپرسیارانە ڕەفتار بکەن.
لە هەرێمی کوردستانیش سەرۆک‌بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە چاوپێکەوتن لەگەڵ شاندی ئیمراڵیدا ڕاشکاوانە پشتگیریی پڕۆسەی ئاشتیی کورد و تورکیان کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیانه‌كانی سركه‌ی سێو بۆ له‌شی مرۆڤ

یاسین

سووریا ڕێژەی هاوردەکردنی کەرەستەی خۆراکی بەرزکردووەتەوە

یاسین

گوگل تایبەتمەندیەکی نوێی بۆ Google Photos زیاد کرد

سەڵاح