ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کۆرتوا: ڕاهێنەر ڕێزی لێنەگرتم

 

تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی یانەی ڕیال مەدرید کە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٣ هەڵبژاردەی بەلجیکای بەجێهێشت، دوای ناکۆکی لەگەڵ دۆمینیکۆ تێدێسکۆی ڕاهێنەری پێشووی یانەی بەلجیکا، ڕۆژی سێشەممە هەڵوێستی خۆی ڕوونکردەوە.

کۆرتوا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێش یارییەکەی ڕۆژی پێنجشەممەی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بەرامبەر ئۆکرانیا ئاماژەی بەوەشکرد، زۆر باش بوو توانیمان لەبەردەم یاریزانەکاندا قسەبکەم بۆ ئەوەی هەموو شتێک ڕوون بکەینەوە، چونکە زۆر قسەی هەڵە وترا، با چیتر باسی ئەم بابەتە نەکەین، هەست بە ئاسوودەیی دەکەم.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هەڵەی زۆرم کرد، پێدەچێت لە ڕووی دەروونییەوە قۆناغێکی سەختم تێپەڕاندبێت، وەرزێکی درێژ و سەختم بەسەر برد (لە ساڵی ٢٠٢٣) بەهۆی پێکانەوە، هەستم دەکرد کێشە لەگەڵ ڕاهێنەرەکەدا هەبووە.

کۆرتوا لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هەستم بە ڕێز نەدەکرد، ڕاهێنەر هەرگیز نەهاتە قسەم لەگەڵ بکات، لە ماوەی 16 ساڵدا ئەوەم نەبینیبوو، لەو ساتەدا تەقیمەوە، چونکە تێنەگەیشتم، جگە لەوەش کەسێکم زۆر حەزم لە سەرکەوتنە و کەسایەتییەکی سەختم هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەریم بنزیما بیر لە وازهێنان دەکاتەوە

یاسین

سعودییەکان چاویان لە سەڵاحە

یاسین

پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ بەردەوامە لە ڕکابەری و بە ئەنجامێکی گەورە بردیەوە

یاسین