ئەکادیمیای هونەر و زانستی وێنەی جوڵاو رایگەیاند، ئەکتەر، نووسەر و بەرهەمهێنەر کۆنان ئۆبراین، دەبێتە پێشکێشکاری سەرەکیی رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکان ئۆسکار لە 2026.
ئەو هونەرمەندە پێشکێشکاری ئەمساڵی رێوڕەسمەکە بوو کە لە 2ـی ئازاری 2025 بەڕێوەچوو و رەزامەندی پێشانداوە ساڵی داهاتووش ئەو ئەرکە لە ئەستۆ بگرێت.
ئۆسکار بە گرنگترین خەڵات لە بواری سینەما لە ئەمریکا و جیهاندا هەژمار دەکرێت، براوەی خەڵاتەکە تەمەنێک لە شانازی بۆ خۆی تۆمار دەکات.
بڕیارە 98مین رێوڕەسمی ئۆسکار لە 15ـی ئازاری 2026 لە هۆڵیوود بەڕێوەبچێت.