هونەرمەند حەسەن شەریف، بەرهەمێکی نوێی عیرفانی لە مانگی رەمەزاندا بڵاودەکاتەوە.
بەرهەمەکە بەناوی “ئەجەل ساقی”یە و لە تێکستی مەلای باتەییە و لە ئاوازی هونەرمەند حەسەن شەریفە. ڤەیسەڵ ئەسڵان کاری دابەشکردنی میوزیکی بۆ کردووە.
بەرهەمەکە بەشێوەی ڤیدیۆ بەرهەمهاتووە و ژیری دەستکرد لە دروستکردنی دیمەنەکانیدا بەکارهاتووە.
حەسەن شەریف مانگێک بەر لە ئێستا بەرهەمێکی دیکەی بەناوی “د بن بارێ ژیانێ”ـدا بڵاوکردەوە، تێیدا چەند دیمەنێک بەکارهاتوون، سەختی ژیانی کۆڵبەرانی کورد پێشان دەدات.