فیلمی ” Captain America: Brave New World” لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندەدرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کراوە.
ئەم بەرهەمە سینەماییە لە رۆژی خۆشەویستی لە 14ـی شوباتی 2025 لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندرا و بەهۆی ئەو داهاتە زۆرەی بەدەستی هێنا، توانی ببێتە خاوەن بەهیزترین دەستپێکی نمایشکردن لە 2025ـدا.
داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سینەماکانی جیهاندا 388 ملیۆن دۆلار و 598 هەزار دۆلارە، لەو داهاتە زۆرە، 185 ملیۆن و 396 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکا و 203 ملیۆن و 200 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.
داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە یەکەم رۆژی نمایشکردنی لە سینەماکانی ئەمریکا 40 ملیۆن دۆلار بوو، ئەمەش بە دەستپێکێکی بەهێز بۆ فیلمەکە هەژمار کرا.