پارتی دیموكراتی كوردستان بینایه‌كی نوێی بۆ مه‌كته‌بی رێكخستنی سلێمانی-هه‌ڵه‌بجه راپه‌رین دروست ده‌كات و ئه‌وه‌ش له‌پێناوی فراوانكردن و ئاسانكاری بۆ رێكخستنه‌كانی حزب.
ساڵی پار له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ردی بناغه‌ی بینایه‌كی نوێ بۆ مه‌كته‌بی رێكخستنی سلێمانی-هه‌ڵه‌بجه راپه‌رینی پارتی دیموكراتی كوردستان دانرا، دیاری حوسێن، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی مه‌كته‌بی رێكخسنی سلێمانی-هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئاژانسی زاگرۆس، ئه‌مرۆ 19ی3ی2025 گوتی: “به‌ڵێ به‌ردی بناغه‌ی بینای نوێی مه‌كته‌بی رێكخستنی سلێمانی-هه‌ڵه‌بجه ڕاپه‌رین دانراوه، به‌ڵام تائێستا ده‌ست به‌كاره‌كانی نه‌كراوه و چاوه‌ران ده‌كه‌ین ده‌ست به‌كاره‌كانی بكرێت”.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ئه‌م بیناتازه‌یه گرنگی خۆی ده‌بێت و كارئاسانی بۆ رێكخستنه‌كانیش ده‌كات.