ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق دەکات

 

ڕۆژی چوارشەممە 19ی ئاداری 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کرد.

لەو دیدارەدا کە بەڕێز توماسۆ سانسۆنێ کونسوڵی گشتی ئیتالیا لە هەولێریش ئامادە بوو،
دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنیەکانی عێراق و ناوچەکە و هەروەها بارودۆخی سووریا و ڕێککەوتنی نێوان لایەنە کوردییەکان و حکوومەتی تازەی سووریا خرایە بەرباس و گفتوگۆ. هەروەها ڕۆشناییش خرایە سەر پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا و باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە یارمەتیدان بۆ گەیشتن بە چارەسەری ئاشتیانە و دیالۆگ لە تورکیا بەرز نرخاند.

هەر لەو دیدارەدا هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەروەها هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پاییزی داهاتوو تاوتوێ کرا.

مەترسیەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر لە ناوچەکە تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌وێنه‌… سەرۆک بارزانی سەردانی قەڵای هەولێرى کرد

سەڵاح

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازیی له‌ باڵيۆزى توركيا دەکات

سەڵاح

پەرلەمان داوا دەکات چاودێری کۆمەڵایەتی نەخۆشانی شێرپەنجەش بگرێتەوە

یاسین