نرخی زێڕ رۆژ دوای رۆژ بەرزدەبێتەوە لە ماوەی مانگێك دا 30 هەزار دینار هاتۆتە سەر یەك مسقال زێرینگرێكیش دەلێت هەموو پێشبینیەكان بۆ ئەوە دەچن نرخی زێڕ زیاتر بەرز ببێتەوە ئەمەش بۆ چەند هۆكارێك دەگەرێتەوە .
رەشید زێرینگر لەسەر نرخی گرانبوونی زێر بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی ڕاگەیاند چەند هۆكارێك هەن بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زێر گرنگترینیان ئەو گرژیانەی لە جیهان دا هەن ناسەقامگیری باری ئەمنی وایكردووە نرخی زێر بەرزببێتەوە وە یەكێكی تر لە هۆكارەكان چەند ولاتێك زێڕێكی زۆریان كریوە ئەمەش بۆتە هۆی كەمبوونەوەی زێر لە بازارەكان بەو هۆیەوە نرخی بەرزبۆتەوە .
رەشید زێرینگر گوتیشی هەموو ئاماژەكان ئەوەمان پێدەلێن نرخی زێڕ كەم نابێتەوە بەلكو پێشبینیەكان وا نیشان دەدات نرخی لەوەی ئێستا هەیە بەرزتر ببێتەوە .