ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هەیفا وەهبی لە میسر قەدەخەیە

خانمە هونەرمەندی لوبنانی، هەیفا وەهبی، لە میسر قەدەخەیە و رێگە نادرێت ئاهەنگ لەو وڵاتە بگێڕێت.

بڕیارەکە لەلایەن سەندیکای پیشە میوزیکییەکان لە میسر دراوە، ئەمەش لەو دوای ئەوەی ئەو گۆرانیبێژە ئامادە نەبوو لە بەردەم لیژنەی سەندیکاکە ئامادە بێت، دوای ئەوەی بەرێوەبەری کارەکانی ساکڵای لەسەر تۆمار کرد.

 خالید ئەلتهامی، دەیەوێت لە رێگەی یاساوە مافی خۆی لەو هونەرمەندە وەربگرێت، دوای ئەوەی چەند ساڵێک وەک بەڕێوەبەری کارەکانی کاری لەگەڵدا کردووە.

ئەلتهامی لە 22ـی کانوونی یەکەمی 2025  سکاڵای لە دژی هەیفا وەهبی تۆمارکرد، تێیدا تۆمەتی ناوزڕاندنی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی داوەتە پاڵی.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌همه‌ن قوبادی لەگەڵ سه‌رۆکی شاره‌وانی پاریس کۆبووەوە

ART

سمیناری دروستكردنی سەنتەری مافی لەبەرگرتنەوەی كوردی بەڕێوەچوو

ART

داهاتی فیلمی “Godzilla X Kong” لە سینەماکاندا

ART