ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەدرێت

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنەکەش، لە بڕگەی یەکەمدا دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بەپارێزگابونی هەڵەبجە دەدرێت.

شاخەوان عەبدولڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، ڕەزامەندی سەرۆکی پەرلەمان و جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی وەرگرتووە بۆ ئەوەی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسایی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە بۆ دانیشتنی ئەمڕۆ سێشەمە.

دەشڵێت: بەو هەوڵە داوایەکی سەرۆک بارزانی لەسەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەو بەڵێنەی دابوومان بەنوێنەرو کەسایەتییەکانی هەڵەبجە جێ بەجێ کرا ، لەگەڵ فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمانیش قسەمان کردووە بۆ ئەوەی پرۆژەکە تێپەرێت .

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری دارایی ئیسرائیل: ترەمپ پشتمان بگرێت کەرتی ڕۆژئاوا دەخەینە سەر ئیسرائیل

یاسین

پەیەدە: داوای ئۆتۆنۆمی ناکەین و بەدوای دروستکردنی دەوڵەتی نوێوە نین

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

سەڵاح