ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بزانە جەستەت پێویستی بە چەند گرام شەکر هەیە

پزیشکێکی زانستی بواری خۆراک دەڵێت: پێویستە بە تەواوی واز لە خواردنی شەکر نەهێنرێت، چونکە سەرچاوەی گلۆکۆزە ئەویش پێویستە بۆ جەستە.

لەهەندێک کاتدا بەشێکی زۆری کەسەکان هەست بە بهێزی دەکەن و شەکری خوێنیان دابەزیوە کە شتێکی شیرین دەخۆن باری تەندروستیان باشتر دەبێت بۆیە نابێت بە تەواوی واز لە خواردنی شەکر بهێنرێت، پزیشکەکە باس لەو ڕێژەیە دەکات کە لەش پێویستی پێیەتی بێ ئەوەی زیان بە جەستە بگەیەنێت.

بە پێی وەزارەتی تەندروستی ڕوسی پێویستە ڕۆژانە 22 گرام شەکر زیاتر بەکارنەهێنرێت و نەخورێت، ئەو ڕێژەیەش پێویستە بەسەر هەموو خواردن و شیرینیەکاندا دابەش بکرێت ئەمە بۆ کەسانی ئاسایی کە هیچ نەخۆشیەکیان نەبێت، بەڵام ئەو کەسانەی بەتەمەنن و نەخۆشی شەکرە یان دیکەیان هەیە پێویستە سەردانی پزیشک بکەن و ئەگەر ڕێنمای کران بە دوورکەوتنەوە لە شەکر پێویستە لێی دووربکەونەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچی پێویستە چەوری لەناو ژەمی خۆراكدا هەبێت

lana

لە عێراق ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لە هەڵکشاندایە

یاسین

خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی: ئاوی تانکی سەربان ئەگەر بۆ خواردنەوە بەکارهێندرا بکوڵێندرێت و ساردبکرێتەوە پاشان بخورێتەوە

lana