ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ویڵ سمیس دووەم ئەلبوومی گۆرانیی بڵاودەکاتەوە

ویڵ سمیس، ئەکتەر و راپەری ئەمریکی، دووەم ئەلبوومی گۆرانیی بڵاودەکاتەوە.

ئەلبوومەکە بەناوی “Based On A True Story”یە و بڕیارە ئەم بەرهەمە لە 28ـی ئەم مانگە بڵاوبکرێتەوە.

ئەو هونەرمەندە ئەمریکییە یەکەم ئەلبوومی بەناوی “Lost and Found” لە ئازاری 2005 بڵاوکردەوە.

لەلایەکی سمیس، چەند دیمەنێکی کاتی وێنەگرتنی زنجیرەیەکی کۆنی بڵاوکردەوە کە خۆی تێیدا رۆڵی گێڕاوە و بووەتە ترێند لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

دیمەنەکان بۆ کاتی وێنەگرتنی زنجیرەیە کۆمێدی “The Fresh Prince of Bel-Air”ـە دەگەڕێنەوە کە لە 1990 بڵاوکرایەوە.

ئەو ئەکتەرە ڤیدیۆکەی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستگرام بڵاوکردووەتەوە.

سمیس لەمبارەیەوە دەڵێت، لە دوای شەش ئەلقە ئینجا پێیگوتراوە دەبێت بوەستن و زنجیرەکە باش نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی نوێی “The Lion King” لە سینەماکاندا

ART

هونەرمەند حەسەن ئەمین کۆچی دواییکرد

ART

رێوڕەسمێک بۆ كۆتاییهێنانی كارەكانی بەڕێوەبەری گۆتەی ئەڵمانی لە عێراق بەڕێوەچوو

ART