بنستان عسمهت دینۆ
ئەمڕۆ 55 ساڵ بەسەر ڕێككەوتننامەی مێژوویی 11ی ئاداری نێوان سەركردایەتیی شۆڕشی ئەیلوول بە سەركردایەتیی بارزانی و حكوومەتی ئەوكاتی عێراق تێدەپەڕێ، كە تێیدا مافەكانی گەلی كورد و خۆڕێبەری مسۆگەر كرا.
لهو رۆژهدا گهلی كوردستان بهشێوهیهكی فهرمی گهیشته مافهرهواكانی خۆی و دان به بوونی كورد نرا له چوار چێوهی عێراق كه ئهمهش بههۆی سازش نهكردن و خهباتی بێوچانی سهركردایهتی سیاسی كورد بهرابهرایهتی مستهفا بارزانی نهمر بوو،گرنگیی ڕێككەوتنەكە لەوەدا بوو، بۆ یەكەمین جار لە بەڵگەنامەیەكی فەرمی و یاساییدا، عێراق لە چوارچێوەی ئۆتۆنۆمیدا دان بە مافە نەتەوەیی و سیاسییەكانی كورددا بنێ جیالهوهش لەو ڕێککەوتننامەیەدا لە چەندین خاڵدا دان بە مافەکانی کورددا نراوە، ھاوکات گرنگیی بە سنووری جوگرافیی کوردستان و ئازادی و زمانی خوێندن بە کوردی و گەڕانەوەی قوتابییانی دەرکراو و گەڕانەوەی کوردە ئاوارەکان بۆ شوێنەكانی خۆیان و بەشداری لە یاسادانان و كردنەوەی زۆر قوتابخانە لە ناوچە كوردستانییەکان و بەرزكردنەوەی ئاستی پەروەردە و فێركردن و قبووڵكردنی قوتابیانی كورد لە زانكۆ و كۆلێژی سەربازی و (بەعسە و زەمالە)ی خوێندن بە ڕێژەیەكی دادپەروەرانە دا، وێڕای ئەوەی فەرمانبەران لەو یەكە كارگێڕییانەی، كە بەشی زۆری دانیشتوانیان كوردن، دەبێ كورد بن.
بارزانی و شۆڕشی ئەیلوول ڕۆحیەتی شۆڕشگێڕی و نەتەوەیی و کوردستانیبوونی بە گیانی تاکی کورددا کردەوە و خۆشەویستی بۆ نیشتمان لە دیدی بارزانییەوە سەیر دەکرا، ھەموو کوردێکی دڵسۆز پشتیوانی دەکرد کە دواتریش ڕێککەوتننامەی ١١ی ئاداری ١٩٧٠ی لێ کەوتەوە، بەو ڕێککەوتنە، ھەستی کوردبوون و ئومێد بە شۆڕشەکەی تا ئاستێکی زۆر بەرزبووەوە، خۆشاردنەوە و بۆردمانی ھەمیشەیی گوندەکانی کوردستان، کە لە ١٩٦١ دەستی پێکردبوو، کۆتایی ھات، لەسەر ئاستی ھەرێمی و نێودەوڵەتی، پرسی کورد لە کوردستانی عێراق تا ڕادەیەکی زۆر بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینی.