ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هێزى کوردایەتى و کۆڵنەدان

 

رێبوار حەمەلاو شوانى

 

شۆڕش و ڕاپەرینەکانى گەلى کورد تا دەگاتە ، شۆڕشى مەزنى ئەیلوول و ئینجا شۆڕشى پێشکەوتنخوازى گوڵان  بە رابەرایەتى بارزانى  توانى گشت چین وتوێژەکانى کورد وکوردستانى لە دەورى یەک ئامانجى گەورە و پیرۆزى کۆبکاتەوە ، کە ئەویش هەڵگرى بیروهزرى کوردایەتى و نیشتیمانپەوەرى بوو، تەنانەت ئەوانەشى بە لە ڕووى ساویڵکەى فریویان خواردبوو یانیش جۆرێک لە جۆرەکان خیانەتیان لە گەل و نیشتیمانەکەیان کردبوو  لێیان خۆش دەبوو ، چونکە ئەو ڕێبازە و قوتابخانەیە لە بارزانى لە فکرى بارزاندا ڕەگ و ڕیشەى داکوتاوە و گەشەى کردووە و هەڵقوڵاوە ، هەر لە هزرى ئازادیخوازى ، مرۆڤدۆستى و ژینگە دۆستى و تا خۆشەویستى بۆ خاک و نیشتیمان ، چونکە ئەوەى گەل و نیشتیمانەکەى خۆش نەوێت ناتوانێت کوردپەوەرى و کۆڵنەندەرى و نیشتیمانپەوەر بژیت .

بۆ قۆناغى ئێستەى خەباتى گەلەکەمان ، سەرۆک مسعود بارزانى ، درێژە پێدەرى ئەو ڕێبازەیە ، هەمیشە ئاسۆیەکى روون و ئومێدە و وەک چیاییەکى پۆڵاینیش بەرامبەر قەیران و کێشە وئاستەنگى نەیارانى کورد و حکوومەتى هەرێمى کوردستان و دەستکەوتەکانى وەستاوەتەوە ، ئەو هەڵوێستە نەگۆر و نیشتیمانپەوەرییە وایکردووە ، کە بارزانى فێرى هەموو پێکهاتەکانى نێو کوردستان بکات ، کەوا نیشتیمان و پێکەوەژیان و ئایین و مێژوو و فەرهەنگى لێبوردەییان خۆش بوێت و ڕێزى لێبگرن .

ئەو  فکر و هزرە ڕەنگدانەوەى لە سەر هەموو جومگەکانى حکوومرانى هەرێمى کوردستانیش کردووە ، شێوەیەک کە ، سەرۆکوەزیرانى کوردستان مەسروور بارزانى ، لە هەموو بۆنەکاندا ، هەمیشە باسى یەکپارچەیی و یەکریزى نێوماڵى کوردستانى کردووە و  خزمەتى هەموو چین و توێژەکانى کردووە لە پێناو ڕێز و خۆشەیستى و پێکەوەژیان و ئاشتى و ئارامى و تەنها ئامانجى خزمەتکردنى گەل و نیشتیمانەکەى بووە دوور لە بەرژوەندى تەسکى حزبى و کەسى ، ناکرێت ئاماژە بەو راستییەش نەکەین کە پارتى دیموکراتى کوردستان هەمیشە وەک قەڵغانێکى پۆڵایین بەرانبەر هەموو ئەو هێرش و پەڵاماردانە سەربازى و تیرۆرى فیکرى و تابوورى پێنجەم و راگەیاندنى نەیارانى کوردستان وەستاتەوە ، لە هەمانکاتیشدا لە سەر ئاستى ناوخۆیی و عێراق و دەرەکیشى بەرگریکارێکى سەرسەختى گەلى کورد و هەرێمى کورستان بووە و رژد و پێداگربوە بۆ چارەسەرى پرسى مووچە و بودجە و ئینجا دابنیکردنى خزمەتگوزارى و ئاسایش و پاراستى خاکى کوردستان ، هەرگیز لە ئەرک و بەرپرسیاریەتیی مێژووى خۆى بەرامبەر خەڵکى کوردستان شانەى خاڵى نەکردووە ، هەر ئەوەشە کە سەرۆک بارزانى فەرمووێیەتى : ( هەر کاتێک پارتى بەهێز بوو بێت میللەتى کوردیش بەهێز بووە )، بەهێزى  گەلى کورد تەنها بە شەڕ و پێکدان نییە ، بەڵکو  لە ڕووى لۆژیک و ئاشتى نێوماڵى کوردستانى و  دیپلۆماسى و ئاوەدانى و گەشەپێکردنى گەل و نیشتیمانە ، خۆراگرییە بەرانبەر سەختترین هەڵومەرجەکان هەر لە نەخۆشییە مەترسییدارەکان  تا بڕینى بودجە و مووچە و  وشکە ساڵى و پەڵامارى تیرۆریستى و شەڕى داعش و مووشەکباران و درۆنباران و راگرتنى هەناردەکردنى نەوتى هەرێمى کوردستان ، کە لە هەموو ڕوویکەوە رووبەڕووى ئاستەنگ و ئاڵنگارى گەورە بووە ، بەڵام هەموو ئەمانە ئیرادەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بەهێزتر کرد ، بۆ بونیاتنان و رژد بوون لە سەر پارێزگاریکرن لە ئەزموونى کوردستان و زیاتر بەرەو پێشبڕدنى .

بە شێوەیەکى گشتى هەمووو ئەو نەخشە و پیلان و بەرنامانەى کە هەنگاو بە هەنگاو دژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و پارتى بەکارهێنراوەن بە ئێستاشەوە ، مەرامیان دروستکردنى درز و لێکترازانى کوردستان بووە ، رێگریکردن بووە سوودوەرگرتن لە دەرفەتى گۆرانکارى و پێشهاتە نوێیەکان بووە ، بەڵام مێژووى دوێنى و ئەمڕۆش سەلماندوێتى کە تا کورد خاوەنى ئەم ڕێبازە پیرۆزە کە رێبازى بارزانى و کوردایەتى و کۆڵنەدان بێت ، کە خەڵکانى دڵسۆز و کوردپەوەر و نیشتیمانپەوەر درێژە پێدەرین ،هەر لە زاخۆ تا هەڵەبجە ، لە سلێمانى تا هەوڵێر و لە خانەقین و تا دهۆک و کەرکووک و شەنگال و هەموو بستێکى خاکى کوردستان دەستبەردانى کوردایەتى نابن تا گەیشتن بە هەموو مافەرەواکان و ئامانجە گەورەکەمان .

هەواڵی پەیوەندیدار

هه‌رێمی كوردستان شوێنی په‌كه‌كه‌ نییه‌

یاسین

ڕێككەوتننامەی 11ی ئادار بناغەداری دەستكەوتەكانی دوێنی وئەمڕۆ و سبەی

سەڵاح

هێز و دەسەڵاتخوازی بە ڕێکەوت و بە ئەنقەست

سەڵاح