ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەریی فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و هوشیار مەرجان، بەڕێوەبەری چالاکیی قوتابخانەکانی هەولێر، لە بیرەوەریی ئازادکردنی شاری هەولێر، سەردانی هونەرمەند ئیراهیم حەکیم ـیان کرد.
لە سەردانەكەدا ستایشی رۆڵی نیشتمانپەروەرانەی هونەرمەندیان بەرز نرخاند، کە بە کامێرا سادە و ساکارەکەی توانیبووی ساتە هەر گرنگ و مێژووییەکانی رۆژانی راپەڕین و ئازادکردنی شاری هەولێر تا دەگاتە کەرکوکی دڵی کوردستان تۆمار بکات و بە دیارترین بەڵگەنامەی ئەو رۆژگارە هەژمار دەکرێت.
ئیبراهیم حەکیم یەکێک لە ئەکتەرە دیارەکانی دراما و شانۆ کوردییە و زیاتر بە رۆڵە کۆمێدییەکانی ناوبانگی پەیداکردووە.