بەبۆنەی یادەکانی ئادار و نەورۆز و ساڵیادی راپەرین و ڕزگارکردنی شاری هەولێر، پێشانگەیەکی شێوەکاری کرایەوە.
پێشانگەکە لە ژێرچاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەک لە هونەرمەندان و هونەردۆستان، بەشی شێوەکاری پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر، لەگەلەری میدیا، پێشانگایەکی هاوبەشی قوتابیان و مامۆستایانی بەشی شێوەکاری کرایەوە.
دوای کردنەوەی پێشانگاکە و بەسەرکردنەوەی تابلۆکانی، پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لە سەرپەرشتیارانی پێشانگاکە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ بەشداربووانی خواست.