ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە زانکۆی هارڤارد باس لە خزمەتکردنی کولتووری پێکهاتەکان کرا

کلدۆ رەمزی، بەڕێوبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری سریانی، لە زانکۆی هارڤارد سمینارێکی بە ناونیشانی “پاراستن و برەودان بە کولتووری ئاشووری سریانی کلدانی لە عێراقی هاوچەرخ” پێشکەش کرد.

سمینارەکە ڕۆژی دووشەممە 10ـی ئازاری 2025 لە هۆڵی ئێمرسۆن لە زانکۆی هارڤارد بەڕێوەچوو و تێیدا کلدۆ رەمزی باسی ئەو ئاستەنگانەی کرد، کە رووبەڕووی ئەم کولتوورە دێرینانە دەبنەوە لەبەر رۆشنایی گۆڕانکارییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان لە عێراقدا، هەروەها هەوڵەکان بۆ پاراستنی زمان و کەلەپوور و هونەری کۆمەڵگەی ئاشووری سریانی کلدانیی خستەڕوو.

لە بەشێکی دیکەی سمینارەکەدا، بەڕێوبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری سریانی باسی لە رۆڵی دامەزراوە رۆشنبیرییەکان کرد، لەوانە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سریانی سەر بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بۆ پاراستن و بەرەوپێشبردنی ناسنامەی کولتووری لە رێگەی پەروەردە و فێستیڤاڵ و پڕۆژە جۆراوجۆرەکانەوە.

هەروەها ستایشی رۆڵی چالاکانەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە پاڵپشتیکردن و برەودان بە کولتووری ئاشووری سریانی کلدانی و باسی هەوڵەکانی حکومەتی لە جێبەجێکردنی چەندین دەستپێشخەری کولتووری و پەروەردەیی بە مەبەستی پاراستنی کەلەپووری و هونەری پێکهاتەکان کرد و ئاماژەی بە دامەزراندنی سەنتەری رۆشنبیری و دامەزراوەی پەروەردەیی تایبەت دا.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی فیلمی “Wicked” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی بەشی نوێی “The Lion King” زیاتر لە 600 ملیۆن دۆلارە

ART

گەلەریی كەونارا بە پیشانگایەك كرایەوە

ART