ئەکتەری لوبنانی ئەنتوان کرباج، لە تەمەنی 90 ساڵی کۆچی دواییکرد.
ئەو ئەکتەرە چەند ساڵێک بوو بەهۆی پیری و نەخۆشی ئەلزهایمەرەوە دەیناڵاند.
هەواڵی کۆچی دوایی ئەو ئەکتەرە لەلایەن سەندیکای ئەکتەرانی شانۆ، سینەما، ئێزگە و تەلەڤزیۆنی لە لوبنان بڵاوکرایەوە.
ئەنتوان کرباج، لە 1935 لە پارێزگای جەبەل لوبنان لەدایکبووە، بە یەکێک لە بەناوبانگترین هونەرمەندانی لوبنان دەناسرێت، بە تایبەتیش لە بواری نواندنی شانۆیی و تەلەڤزیۆنی.
“البؤساء”، “ديالا” و”بربر آغا” لەو بەرهەمە هونەرییانەن کە تێیدا کرباج رۆڵی گێڕاوە.