لە هەولێر دیدارێک لە ژێر ناونیشانی “یادێک بە بۆنەی رۆژی جیھانی دارستان” بەڕێوەچوو.
دیدارەکە رۆژی دووشەممە، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و راگر و مامۆستایان و قوتابیان و ژمارەیەک لە توێژەران و ئەکادیمی و پسپۆر، لە هۆڵى سەنتەری رۆشنبیری زانکۆیی سەلاحەدین، بەشی دارستانی کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان بەڕێوەچوو.
لە دیدارەکەدا چەندین تەوەرى جیاجیا تایبەت بە گرنگى و سوودەکانى هەبوونى دارستان و کاریگەرى و مەترسییەکانى گۆڕانکاریى کەش و هەوا و پاراستنى ژینگهى كوردستان له پیسبوون و لهناوچوون و هەوڵدان بۆ دەستەبەرکردن و فهراههمكردنى ژینگهیهكى پاكوخاوێندا له كوردستان لەلایەن پسپۆر و شارەزایان و ئامادەبووانەوە بەشێوەیەکى زانستى گفتوگۆیان لە بارەوە کرا.