ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

داهاتی فیلمی “Wicked” لە سینەماکاندا

فیلمی “Wicked” لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندەدرێت و داهاتی لە سینەماکاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 22ـی تشرینی دووەمی 2024 بڵاوکرایەوە و داهاتی گەیشتووەتە 730 ملیۆن و 750 هەزار دۆلار.

فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای یونیڤێرساڵ پیکچەرزە، ماوەکەی دوو کاژێر و 40 خولەکە و لە جۆری بەرهەمە فانتازی و رۆمانسییەکانە.

“Wicked” لەبارەی چیرۆکی کچێکی گەنجە کە پێستێکی رووخساری سەوزە و لەگەڵ کچێکی بەناوبانگ دەبێتە هاوڕێ.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاراس کۆیی بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

ART

چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “مۆسکۆ” لە وڵاتی رووسیا بەڕێوەده‌چێت

ART

داهاتی “The Flash” لە سینەماکاندا

ART