ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەیامنێری ئاژانسی زاگرۆس لە تاران لەلایەن وەزیری رۆشنبیری و لاوان رێزی لێدەنرێت

حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی سێشەممە لە دیوانی وەزارەت پێشوازیکرد لە رۆژنامەنووس مەنسوور جیهانی، کە یەکێکە لە رۆژنامەنووسە چالاکەکانی کورد لە تاران و پەیامنێری ئاژانسی زاگرۆسە لەو شارە.

وەزیری رۆشنبیری و لاوان پێزانینی خۆی بۆ هەوڵ و ماندووبوونی رۆژنامەنووسانی کورد لە ئێران بە گشتیی و هەریەک لە رۆژنامەنووسان مەنسوور جەهانی و مەنوچەهر جەهانی برای دەربڕی.

هەردوو رۆژنامەنووس مەنسوور و مەنوچێهر، لە بواری خزمەتکردنی کولتوور، هونەر و رووماڵکردنی چالاکییە هونەرییەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران چالاکن.

لە پای خزمەتەکانیان، وەزیری رۆشنبیری و لاوان سوپاسنامە و رێزلێنانی تایبەتی پێشکەش بە مەنسوور جیهانی کرد و لە رێگەی ئەویشەوە سوپاسنامەی پێشکەش بە مەنوچەهر جیهانی کرد.

مەنسوور جیهانی، سوپاسی بایەخپێدانی وەزیری رۆشنبیری و لاوانی کرد و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی زیاتری بۆ خواست.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە پاکستان دادوەرێک ڕفێندرا

سەڵاح

ئاگادارییه‌كی گرنگ له‌ پارێزگای هه‌ولێره‌وه‌ بۆ هاووڵاتییان

سەڵاح

ئێران داوای لە حەسەن نەسروڵا کردووە خۆی حەشار بدات

سەڵاح