ویڵ سمیس، ئەکتەری ئەمریکی، چەند دیمەنێکی کاتی وێنەگرتنی زنجیرەیەکی کۆنی بڵاوکردەوە کە خۆی تێیدا رۆڵی گێڕاوە و بووەتە ترێند لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
دیمەنەکان بۆ کاتی وێنەگرتنی زنجیرەیە کۆمێدی “The Fresh Prince of Bel-Air”ـە دەگەڕێنەوە کە لە 1990 بڵاوکرایەوە.
ئەو ئەکتەرە ڤیدیۆکەی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستگرام بڵاوکردووەتەوە.
سمیس لەمبارەیەوە دەڵێت، لە دوای شەش ئەلقە ئینجا پێیگوتراوە دەبێت بوەستن و زنجیرەکە باش نییە.