ئه‌مرۆ دووشه‌ممه ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، له دیوانی پارێزگا پێشوازی له هونه‌رمه‌ند زاهیر عومه‌ر كرد، كه ماوه‌یه‌كه له تاراوگه ده‌ژی و ئێستا به یه‌كجاری گه‌راوه‌ته‌وه کوردستان و لە هەولێر نیشتەجێیە.
له دیداره‌كه‌دا زاهیر عومه‌ر، سوپاسی پارێزگاری هه‌ولێری كرد، كه وه‌ك یه‌كه‌مین به‌رپرسی شار میوانداری كردووه، گوتیشی پارێزگاری هه‌ولێر، هه‌رده‌م وه‌كو خه‌مخۆرێكی شاری هه‌ولێر پێشوازی له هونه‌رمه‌ندان ده‌كات و رێزی كاری هونه‌ریان دەگرێت و له نزیكه‌وه گوێ بۆ پرۆژه‌و كاره هونه‌ریه‌كانیان ده‌گرێ.
جه‌ختیشی كرده‌وه، له هه‌ولێری پایته‌خت له‌سه‌ر كاری هونه‌ری به به‌رنامه و پلانی نوێ به‌رده‌وام ده‌بێت.
پارێزگاری هه‌ولێر، ستایشی مێژوویی هونه‌ری هونه‌رمه‌ند زاهیر عومه‌ری كرد و دووپاتیكرده‌وه، ناوبراو ناوێكی دیاره و گۆرانییه‌كانی به‌ده‌م زۆر له هونه‌رمه‌ندانی ئه‌مڕۆ له ئاهه‌نگ و لایڤ میوزیكه‌كان دەگوترێنه‌وه و خاوه‌نی گوێگر‌و جه‌ماوه‌رێكی زۆرە.
هیواشی خواست هونه‌رمه‌ند له هه‌ولێر ده‌ست به پلانی هونه‌ری تۆكمه بكات و درێژه به ناوبانگی خۆی بدات و له‌سه‌ر رێگه‌ی خۆڕسكی و ره‌سه‌نایه‌تی هونه‌ری خۆی به‌رده‌وام بێت.
له دیداره‌كه‌دا بیر‌و را له‌سه‌ر شێوازی نوێی جموجۆڵی هونه‌ریی ئاڵوگۆر كرا و پارێزگاری هه‌ولێر پاڵپشتی خۆی بۆ هونه‌رمه‌ند دووپاتكرده‌وه و هیوای خواست هه‌میشه پڕ كار و به‌رهه‌م بیت.