سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردی- ئه‌مه‌ریكی، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌رێمی كوردستان به‌ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی گه‌وره ده‌توانێت سه‌رنجی كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان بۆ خۆی رابكێشێت، به‌تایبه‌ت كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت كه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ولاته هه‌یه.
ماوه‌یه‌كه هه‌وڵی گه‌وره ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌رێمی كوردستان رابكێشرێت و بێن له كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، له‌م باره‌وه، جه‌مال حه‌مه‌ڕه‌شید، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردی- ئه‌مه‌ریكی، له‌ئه‌مه‌ریكاوه ئه‌مرۆ 26ی3ی2025 له لێدوانێكدا بۆ زاگرۆس، گوتی: “بابه‌تی وه‌به‌رهێنان زۆر په‌یوه‌ندی به پرسی ئاسایش و ئارامییه‌وه هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه له‌هه‌موو دونیا وایه كۆمپانیاكان روو له‌و شوێنانه ده‌كه‌ن كه ئارامی تێدایه و به‌شێك له كۆمپانیا گه‌وره‌كانیش به‌تایبه‌ت له بواری نه‌وت بابه‌تی سیاسیشی تێكه‌ڵ ده‌بێت، به‌گشتی كۆمپانیاكانی جیهان به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا به‌دوای شوێنێك ده‌گه‌رێن ئاسایش تێدابێت، هه‌رێمی كوردستان ساڵانێكه ئارامی ئاسایشی هه‌یه زۆر باشتره له شوێنه‌كانی دیكه، پرسیار ئه‌وه‌یه كه‌چ ده‌رفه‌تێك بۆ كۆمپانیاكان فه‌راهه‌م بكرێت تا بێنه كوردستان و وه‌به‌رهێنان بكه‌ن؟ یه‌كێك له ئامانجی رێكخراوه‌كه‌مان ئه‌وه‌یه كه ئه‌و پردی په‌یوه‌ندیه دروست بكه‌ن و هه‌وڵبده‌ین كه بزانین چ ده‌رفه‌تێك هه‌یه تا كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان بێن وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، و بریاره له‌ئاینده‌یه‌كی نزیك سه‌ردانی هه‌رێمی كووردستان بكه‌م و له‌و باره‌وه دیدار و كۆبوونه‌وه‌مان هه‌بێت.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه چی بكرێت بۆ راكێشانی سه‌رنجی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ئه‌مه‌ریكا گوتیشی: “بۆئه‌وه‌ی سه‌رنجی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی جیهان رابكێشرێت بۆ كوردستان پێویستیمان به ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی گه‌وره هه‌یه و ده‌بێت گه‌ره‌نتی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سی وه‌به‌رهێنه‌ر دێته كوردستان له‌وه نه‌ترسێت كه سه‌رمایه‌كه‌ی بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه”.
له‌سه‌ر پرسی ئه‌وه‌ی كه كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له بواری وزه، كاریگه‌ریان له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه؟ جه‌مال حه‌مه‌ڕه‌شید، راشیگه‌یاند: كۆمپانیا گه‌وره‌كانی بواری نه‌وت له ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ریان له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، چونكه ئابووری و سیاسه‌ت دوودیووی یه‌ك دراون، تێكه‌ڵاوی زۆر و هاوبه‌ش له‌نێوانیان هه‌یه و بابه‌تی نه‌وت له كوردستان كاریگه‌ری زۆری هه‌یه له‌سه‌ر وڵاتان، و له‌و باره‌وه ئێمه هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین هه‌تا كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكا له كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن چونكه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه باشتره و ئه‌مه‌ریكا ده‌وڵه‌تێكی به‌هێزی جیهانه خوازیاری ئه‌وه‌ین كۆمپانیاكانیان بێنه كوردستان، و ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین به‌رژه‌وه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا تێكه‌ڵاوبێت و ده‌بێت په‌یوه‌ندی ئابووریمان له‌گه‌ڵیان گرێ بده‌ین كه‌ئه‌مه كرا پشتیوانی سیاسیش دروست ده‌بێت”.