ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سوودەكانی خونچەی گوڵ بزانن

خونچە گوڵی سۆری وشككراوە یەكێكە لەو گوڵانەی كە بەدڕێژایی مێژوو بەكار هاتووە هەم وەك چایەو هەم وەك ئاوی گوڵ بۆ ڕوخسارو شەربەت و خواردن.

سوودەكانی …

1. توڕەبوون و دەروون ئارام دەكات فشارو دڵەڕاوكێ ناهێڵێت.

2. ئارام بەخش و خەو ڕێك دەخات.

3. ژانی گەدە ناهێڵێ و غازاتی قۆڵۆن ناهێڵێ.

4. سیستەمی بەرگری لەش بەرز دەكاتەوە.

5. دژە ئۆكسێنەرو دژە هەوكردنە.

6. یارمەتیدەرە بۆ كەمكردنەوەی گرژبوونی سوڕی مانگانەو وەستانی سوڕی مانگانە.

7. پشتیوانی تەندروستی پێست دەكات نەرم و جوانی دەكات.

8. زیپكە كەم دەكاتەوە.

9. یارمەتیدەرە لە دابەزینی ئاستی شەكر لە خوێندا.

10. پشتیوانی تەندروستی دڵ دەكات و پەستانی خوێن كەم دەكاتەوە.

كاریگەری لاوەكی …

1. كاردانەوەی حەساسیەت (دەگمەن).

2. كارلێككردن لەگەڵ خوێن شلكردنەوەو دەرمانی شەكرە.

3. ڕەنگە ببێتە هۆی تێكچوونی گەدە یان سكچوون ئەگەر زۆر بەكاربهێنی.

4. ڕەنگە ببێتە هۆی خەواڵوویی یان سەرگێژخواردن.

5. پێشنیار ناكرێت بۆ خانمانی دووگیان یان شیردەر بەبێ ڕاوێژكردن بە پزیشك.

بەكارهێنان …

1. ڕۆژانە (1 – 5) خونچە گوڵ بەكاربێت بەشێوەی چایە لە ئێواران.

2. ئاوتگی گوڵ لەدەم وچاو دەدرێ وەك سپرێ هەموو بەیانی و شەوانە.

(د. بەدر قادر سورچی – پسپۆڕی گیادەرمان)

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچی مێشک یادەوەرییە خەماوییەکان لەبیردەکات؟

lana

ئەم پاقلەمەنیانە سوودیان بۆ توشبووانی شەکرە هەیە

lana

خواردنەوەیەک مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەمدەکاتەوە

lana