ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لەبارەی كاكاو ئەمانە بزانن

كاكاو پێكهاتەی سەرەكی بەرهەمهێنانی شیكۆلاتەیە، كە لە تۆوی درەختی كاكاو (Theobroma cacao) وەرگیراوە.

پێكهاتەكانی كاكاو …

1. فلاڤانۆڵ دژە ئۆكسێنەر كە سوودی جۆراوجۆری تەندروستی دەبەخشێت.

2. فینایل ئەنەلینن: بەرزكەرەوەیەكی سروشتی باری دەروونییە.

3. تیۆبرۆمین: هاندەرێكە كە دەتوانێت یارمەتی باشتركردنی باری دەروونی و كاركردنی مەعریفی بدات.

4. كافاین: بڕێكی كەم لە كافاین لە كاكاودا هەیە.

5. ترشە چەورییەكان: كاكاو ترشی چەوری جۆراوجۆری تێدایە، لەوانە ئۆلیك، ستێریك، ترشی پاڵمیتیك.

6. كانزاكان: كاكاو سەرچاوەیەكی باشە بۆ كانزاكانی وەك ئاسن، مەگنیسیۆم و مس.

سوودی سەرەكی كاكاو …

1. تایبەتمەندی دژە ئۆكسێنەرە (خانەی شێرپەنجە لەناو دەبات).

2. مەزاجت خۆش دەكات دلتەنگی ناهێڵێ.

3. تەندروستی دڵ و خوێنبەرەكان دەپارێزێت.

4. كاریگەری پاراستنی دەمارەكان لەپیربوون و ڕەق بوون.

5. پێست و قژ بەهێز دەكات و دەیپارێزێ.

كاریگەری لاوەكی سەرەكی كاكاو هەوڵبدە لە (1 – 3) كوپ زیاتر مەخۆرەوە.

هەستیاری كافاین …

1. كێشەی هەرس دروست دەكات ئەگەر كێشەی گەدەت هەبێ.

2. كارلێكە لەگەڵ هەندێ دەرمانەكان دەكات.

(د. بەدر قادر سورچی – پسپۆڕی گیادەرمان)

هەواڵی پەیوەندیدار

چی بەسەر جەستەتدا دێت کاتێک ڕاستەوخۆ دوای لە خەو هەڵسان خۆت دەشۆیت

lana

سوودە تەندروستیەکانی خەیار

lana

سوودە تەندروستیەکانی کولەکە

lana